گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیان توشبووی تری کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کران

2020.06.08 - 20:42
دەیان توشبووی تری کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کران

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 51 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، توشبووەکان 22 پیاو و 23 ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و چوار منداڵن، 17 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پیشوون و 34 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە کە 47 توشبوو خەڵکی ناو شاری سلێمانین و سێ تووشبوو دانیشتووی وارماوان و یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.

 

لەئێستادا ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بۆ هەزار و 335 حاڵەت هەڵکشاوە، لەو ژمارەیەش 28 کەسیانیان گیانیان لەدەستداوە، 542 توشبووش چاکبوونەتەوە و نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە.