گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بانكێکی سەر بە حكومەتی عێراق پلانی هەیە چەند لقێکی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە

2019.04.14 - 21:40
App store icon Play store icon Play store icon
بانكێکی سەر بە حكومەتی عێراق پلانی هەیە چەند لقێکی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا

.

بانکی ڕەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق لە پلانیدایە چەند لقێکی بانکەکە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە، وتەبێژی ئەو بانکەش دەڵێت، ئامانجیانە هاوڵاتیانی هەرێمیش سود لە خزمەتگوزارییەکانی بانکی ڕەشید وەرگرن.

.

ئامال شوێلی وتەبێژی بانكی رەشید تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "بەهۆی شەڕی داعش و ئاڵوزییەكانی ناوخۆی عێراق، لە ساڵانی پێشودا نەمانتوانی لقەكانی خۆمان لە هەرێمی كوردستان بكەینەوە، بەڵام دوای جێگیر بوونی بارودۆخی سیاسی و ئابوری لە عێراق، یەكێك لە پلانەكانی بانكی رەشید كردنەوەی لقەكانییەتی لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانمان لەوێش هەبن".

.

وتەبێژی بانکی ڕەشید وتیشی، پرسی کردنەوەی لقەکانی بانکەکە لە هەرێم پەیوەندی بە بوونی متمانەوە نیە و كردنەوەی ئەو لقانە كارێكی قورس نییە، تەنها پێوستی بە هەندێ ڕێكاری یاسایی هەیە لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی عێراق و بانكی رەشید، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پێویستە ڕەزامەندی دەرببڕێت.

.

"ئەگەر هەرێمی كوردستانیش دەیەوێت ئەو بانكانە خێراتر لقەكانیان بکەنەوە لە شارەکانی، دەبێت ڕێکكەوتنی دارایی تایبەت بە هەرێم واژوو بكات لەگەڵ بانكی ناوەندی، دواتر لەگەڵ هەردوو بانكی رافیدەین و ڕەشیدیش واژووی بکات"، ئامال شوێلی وای وت.

.