گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’سەرۆکایەتی هەرێم دەستێوەردان دەکات’

ناس کورد زانیاری نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرادەکات

2020.06.08 - 15:07
ناس کورد زانیاری نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرادەکات

ناس کورد-شەهرام عەزیز

ئەگەرچی ناوبەناو دەنگۆی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان بڵاودەکرێتەوە، بەڵام وتەبێژی پارتی دەڵێت، ئەو پرسە دراوەتە دەست سەرۆکایەتی هەرێم و ئەوان ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوە دەکەن و تائێستا هیچ شتێکیان پێ نەوتوون سەبارەت بە کۆبوونەوە.

 

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە کە بیڵێین دەربارەی کۆبوونەوەی ئێمە لەگەڵ یەکێتی و هیچ وادەیەک دیارینەکراوە".

 

وتەبێژی پارتی وتیشی، ئەو پرسە دراوەتە دەست سەرۆکایەتی هەرێم و لەوێ ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکە دەکرێت و  میکانیزم و چۆنێتی و شوێنی کۆبوونەوەکەش دیاری دەکرێت.

 

مەحمود محەمەد جەختیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە هیچیان پێ نەوتراوە و ئاگادارنەکراونەتەوە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە.

 

ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر چەند پرسێکی جیاواز تێکچووە و گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە دیوە، هەرچەندە چەند جارێک هەردوولا بەڕێگەی جیاواز کاریان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانیان کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

 

گرژییەکانی هەردوولاش لەماوەی ڕابردوودا لەکاتێکدایە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، لەمیانەی دەنگدان بە کاندیدانی وەزارەتە پڕنەکراوەکانی کابینەکەی کازمی، فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەغدا، دەنگی بە فوئاد حسێن، کاندیدی پارتی دا و بووە وەزیری دەرەوەی عێراق.