گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابینكردنی موچە و قەرزە دەرەكییەكان كازمی دەباتە پەرلەمان

2020.06.08 - 14:25
دابینكردنی موچە و قەرزە دەرەكییەكان كازمی دەباتە پەرلەمان

ناس کورد-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ تاووتوێكردنی دۆسیەی قەرزی دەرەكی و دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و چارەسەری قەیرانی دارایی لیژنەكەیان لەگەڵ سەرۆكوەزیراندا كۆدەبێتەوە.

 

ماجدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی ڕاگەیاند، لیژنەكەیان داوای كۆبونەوەیەكی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی كردووە بۆ تاووتوێكردنی پلانەكانی حكومەت بەمەبەستی قەرزی دەرەكی.



ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كۆبونەوە چاوەڕوانكراوەكە بۆ تاووتوێكردنی پرسی موچەی فەرمانبەران  و چۆنیەتی دابینكردنی دەبێت، هەروەها بڕیاردان لە یاسای بودجەی ساڵی 2020 و دۆسیەی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایش تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە دەبێت.

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو، قەرزە دەرەكییەكانی سەر عێراق نزیكەی 25 ملیارە و قەرزی ناوخۆیش كە لەشەڕی كەنداودا سەپێنراوە بەسەریدا دەگاتە 40 ملیار دۆلار.