گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد ڤیدیۆى روداوەکە بڵاودەکاتەوە

 زانیارى لەبارەى سوتانى دەغڵ و دانى هاوڵاتیانى ناحیەیەکى کوردستان لەلایەن فڕۆکەیەکەوە

2020.06.08 - 13:37
 زانیارى لەبارەى سوتانى دەغڵ و دانى هاوڵاتیانى ناحیەیەکى کوردستان لەلایەن فڕۆکەیەکەوە

ناس کورد-سامى پاشا

بەڕێوەبەرى ناحیەى گاپیڵۆن لەقەزاى ماوەت لە سنورى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند،  سەرلەبەیانى ئەمڕۆ (دووشەممە) فڕۆکەیەکی نەناسراو لە دۆڵی جافایەتیەوە بە ئاڕاستەی ناحیەی گایپلۆن هات و دوای سوڕانەوەی بەسەر ناوچەکەدا 5 ئاگرى فسفۆڕى فڕێدا و بووە ھۆی کەوتنەوەی ئاگر و زیان گەیاندن بە دەغڵ و دانی هاووڵاتیان.

 

کامەران عەبدوڵا، بەڕێوبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە ناس کوردى وت "فڕۆکەکە نەناسراو بوو و بە ئاسمانی سنورەکەمان سوڕاوەتەوە و بەھۆی ھەڵدانی ئاگرى فسفۆڕى زیانی مادی گەیاندووە بە جوتیارانی سنورەکەمان".

 

وتیشى " ھێشتا ئێمەش نازانین ئەم فڕۆکەیە سەر بە کام وڵاتە و هۆکارى تێپەڕینى بە ئاسمانى دەڤەرەکەمان چی بووە".

 

هاوکات چەند شایەتحاڵێک بۆ ناس کوردیان روونکردەوە، لەدواى ئەوەى فڕۆکەکە ئاگرى فسفۆڕى هەڵداوەتە ناو دەغڵ و دانى جوتیاران ئاگر کەوتۆتەوە و بەڵام ھەر زوو لەلایەن دانیشتوان و خەڵکی ناوچەکە کۆنترۆڵ کراوە.