گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە برادۆست شەهید کرا

2020.06.08 - 13:10
بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە برادۆست شەهید کرا

ناس کورد-

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، شەهیدبوونی قاسم ئەنگین، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکەی لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە 27ی مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ (دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2020)، کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕایگەیاند :" قاسم ئەنگین، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی فاشیستی تورکیادا لە بەرواری 27ی ئایاری مانگی ڕابردوو لە سنوری برادۆست شەهید بووە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە هەموو ساتێکی تێکۆشانماندا خاوەنداریی لە یادی هەڤاڵ قاسم ئەنگین دەکەین و ئەو و یادەکەی دەبنە هۆی سەرکەوتنمان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ".

 

پەکەکە ڕاشیگەیاندووە: "بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزی، پێکهاتەی پارتەکەمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".