گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە هەرێم

2020.06.08 - 11:46
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە هەرێم

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی گەرمی بەردەوام بەرزدەبێتەوە و خێرایی باش بەردەوام دەبێت.

 

بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 8 ی حوزەیرانی 2020)، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 38 پلە  و لە سلێمانی 35 پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆک 37 و لە کەرکوکیش 40  پلە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سلێمانی خێرایی با 10 بۆ  بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و  "ڕەشەبا" بەردەوامدەبێت.

 

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ سبەینێ سێشەممە، گۆڕانکارییەکی ئەوتو ڕوونادا و پلەی گەرمی یەک پلەیە بەرزدەبێتەوە و ئاسمانیش بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و خیرایی باش کەمدەبێتەوە بۆ 10 بۆ 15 کیلۆمەتر.