گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی 12 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە گەرمیان ڕاگەیاند

2020.06.08 - 10:24
وەزارەتی تەندروستی 12 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە گەرمیان ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی 12 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سنوری گەرمیان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەمیان بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 12 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە سنوری گەرمیان دەستنیشانکران".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووەکان پێکهاتوون لە نۆ پیاو، دوو ئافرەت و کچێکی گەنج و سەرجەمیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ کوڵەجۆلەیە، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین و سێ تووشبووش دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگردن.