گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ئەو بوو وتى عێراق چەکى كۆمەڵكوژى هەيە و نەیبوو ’

ترەمپ هێرشى كردە سەر كۆڵن پاوڵ: ئەو كەلەڕەقە توشى شەڕى عێڕاقى كردين

2020.06.08 - 08:59
ترەمپ هێرشى كردە سەر كۆڵن پاوڵ: ئەو كەلەڕەقە توشى شەڕى عێڕاقى كردين

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا هێرشى کردە سەر كۆڵن پاوڵ، وەزيرى پێشوترى دەرەوەى ئەمريكا و رایگەیاند "پاوڵ بەرپرس بوە لەوەى بیانخاتە شەڕى عێراقەوە".

 

دواى ئەوەى كۆڵن پاوڵ پشتگيرى خۆى بۆ "جۆ بايدن" پاڵێوراوى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەمريكا پيشاندا و ئاماژەى بەوەدا كە دەنگ بەو دەدات، دۆناڵد ترامپ لە تويتێكدا نوسيويەتى: "كۆڵن پاوڵ كەلەڕەقى ڕاستەقينە.. ئەو بەرپرسى سەرەكى بوو بۆ ئەوەى بمانخاتە شەڕى كارەساتبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە". 



ئەوەشى نوسيوە: "ئەوەى ڕاگەياندوە كە دەنگ بە كەلەڕەقێكى تر "جۆ بايدنى خەوتوو" دەدات، ئايا پاوڵ نەبوو كە وتى عێڕاق چەكى كۆمەڵكوژى هەيە، عێڕاق نەيبوو، بەڵام ئێمە چوينە شەڕەوە".

 

كۆڵن پاوڵ كە جەنراڵێكى خانەنشين بوو لەسەردەمى سەرۆكايەتى جۆرج بۆشى كوڕ وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا بوو، لە ميانەى بەشداريكردنى لە بەرنامەى "state of the union" ى تۆڕى CNN وتى: "دەستورمان هەيە.. پێويستە دەستور پەيڕەو بكەين.. دۆناڵد ترامپ لێى دوركەوتوەتەوە".

 

وەزيرى پێشووترى دەرەوەى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا باسى لەوەشكردبوو كە دەنگ بە جۆ بايدن دەدات و هەرگيز ناتوانێت ئەمساڵ دەنگ بە ترامپ بدات.

 

قسەكانى كۆڵن پاوڵ كە يەكەم پياوى ڕەشپێستە بوبێتە وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا و پێشتريش سەرۆكى دەستەى ئەركانى هاوبەش، دواى ئەوە دێت كە چەند بەرپرسێكى ترى باڵاى ئەمريكا نيگەرانى و توڕەيى خۆيان نيشانداوە لە هەڵسوكەوتەكانى دۆناڵد ترامپ لە شێوازى مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپيشاندەران كە دواى كوشتنى كەسێكى ڕەش پێست بەناوى "جۆرج فلۆيد" لەسەر دەستى پۆليسێكى سپى پێست دروستبوە.

 

پاوڵ خۆشحاڵى خۆشى لەوە پيشاندابوو كە كەسايەتيیە سەربازى و دبلۆماسيەكانى پێشوو ڕەخنەكانيان ڕوبەڕوى ترەمپ كردوەتەوە بەهۆى كاردانەوەكانى بەرامبەر خۆپيشاندان و تاڵانيەكانى چەندين ولايەتى ئەو وڵاتە و وتويەتى: "ئەم خۆپيشاندانەى ئێستا دەيبينين گەورەترين بوو لە ژيانمدا بينيبێتم، پێموايە كە ئاماژەيە بۆ ئەوەى وڵات زياتر هۆشيارە لەو بارەيەوە.. چيتر ئەمە قبوڵ ناكەين".