گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی 15 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە هەولێر ڕاگەیاند

2020.06.07 - 23:25
وەزارەتی تەندروستی 15 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە هەولێر ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی 15 حاڵەتی نویی کۆرۆنای لەشاری هەولێر ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، حەوت توشبوو سەرچاوەی توشبوونیان نادیارە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند:"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، توشبووەکان پێکهاتوون لە ھەشت ئافرەت، دوو پیاو و سێ منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنج.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، حەوت توشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و یەك تووشبوو لە ئێران گەڕاوەتەوە و لە کەرەنتین بووە و حەوت تووشبووش نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە،  توشبووەکان دانیشتووی گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری،  فەرمانبەران، باداوە، ڕزگاری، کرێکاران، شەھیدان، زانیاری، ئازادی، برایەتی، ناحیەی بنەسلاوە و ناحیەی ڕزگارین لە شاری ھەولێر.