گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق دەیەوێت بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان سەرژمێری گشتیی ئەنجام بدات

2020.06.07 - 23:12
عێراق دەیەوێت بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان سەرژمێری گشتیی ئەنجام بدات

ناس کورد-

وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەنیازە لە ڕێگەی بەدەستهێنانی پاڵپشتی ڕێکخراوی نەتەوە یکگرتووەکانەوە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لەعێراق ئەنجامبدات و هەوڵەکانیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا چڕ بکاتەوە.

 

ئەمڕۆ (یەکشەممە، 7ى حوزەیرانی 2020) وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی  بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، "خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق  پێشوازی لە ڕیچارد دکتۆس، جێگری نوێنەری بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان و شاندی یاوەری کردووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "وەزیری پلاندانی عێراق هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە داکۆکیکردن لە عێراق لەهەموو بوارەکاندا بەتایبەتی لەبنبڕکردنی پەتای کۆرۆنادا بەرز نرخاندووە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەمیانی کۆبوونەوەی وەزیری پلاندانانی عێراق و جێگری نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکاندا چەند دۆسێیەک تاوتوێکراون کە بریتین لە:

 

1- جێبەجێکردنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لەعێراقدا.

 

2- هاوکاریکردنی عێراق لە هێنانەدی ئامانجەکانی پلانی گەشەپێدانی بەردەوامی چینی کەمدەرامەت و فەراهەمکردنی ئاسایشی خوراک.

 

3- پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت لەعێراقدا، بەتایبەتی لەبواری گەشەپێدان و جێبەجێکردنی پڕۆژە بچووک و ناوەندییەکانی گەنجان.