گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بۆ هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە سنورییەکان

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق دێتە هەولێر

2019.04.14 - 19:37
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق دێتە هەولێر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا

.

بڕیارە شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق بە فەرمی سبەینێ 15 نیسان بگاتە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆببێتەوە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ڕوپێویكردنی دابەشبوونی پێشمەرگە لە دواهێڵەکان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق.

.

لەبارەی سەردانی شاندەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بەناس كورد-ی ڕاگەیاند: "سێ ئەفسەری وەزارەتی بەرگری عێراق دێنە هەولێر، سەرپەرشتی ڕوپێوی هێڵی دابەشبوونی هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکەن لە خانەقینەوە تا سحێلا و ناوچە سنورییەكانی عێراق وسوریا".

.

جەبار یاوەر ئەوەشی وت، وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق، هەریەكەیان پێنج لیژنەی ناوچەییان هەیە لە كەركوك، مەخمور، دیالە، سەلاحەدین و موسڵ، بۆ ڕوپێویكردن، سەردانەكەی سبەینێ شاندەكەی وەزارەتی بەرگریش، بۆ باسكردنی دواهەمین پلانە، وە ئامادەكاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر ئاستی باڵای هەردوو وەزارەت.

.

وتیشی، هەفتەی پێشوو نوێنەرێكی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە نێردراوە بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق، لەم هەفتەیەشدا نوێنەرێكی دیکەش دەنێرن، بۆ بەدواداچوونی چۆنێتی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی پێشمەرگە تەرخانكراوە لەبودجەی عێراقدا.

.

.