گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەباح هەورامی: 50 توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

2020.06.07 - 23:06
سەباح هەورامی: 50 توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا 50 توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە.

 

لە ڕونکردنەوەیەکدا سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: "زۆرێک لە هاووڵاتیان دەپرسن بۆچی ژمارەی چاکبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا بڵاوناکەنەوە، بمانبەخشن بەهۆی سەرقاڵیمان بە تەندروستی تووشبوانەوە کە بەداخەوە بارودۆخی بەشێکیان ناجێگیرە نەمان توانیوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی پێنج رۆژی رابردودا نزیکەی 50 تووشبوو چاکبوونەتەوە.