ناس کورد-
لەدوای توشبوونی نوێژخوێنێک به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای کەلار، دوو مزگه‌وتی قەزاکە بۆ ماوەیەکی نادیار داخران و ئەوقاف و تەندروستیی گەرمیانیش داوا لەو کەسانە دەکەن کە بەرکەوتەیان لەگەڵ ئەو کەسەدا هەبووە، سەردانی نەخۆشخانە بکەن و پشکنین بکەن.
ئه‌مڕۆ، له شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به بڕیاری بەڕێوبەرایەتی ئه‌وقافی گەرمیان و ته‌ندروستی گه‌رمیان، هه‌ردوو مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی له‌گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران و شێخ ئیبراهیم له گه‌ڕه‌كی بنگرد، داخران.
سه‌باح حه‌مه‌ساڵح، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی ئه‌وقافی گه‌رمیان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " نوێژخوێنیکی دانیشتوی قەزای كه‌لار کە مامۆستای قوتابخانەیە، دوای ئەنجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وت کە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و پێش توشبوونیشی به ڤایرۆسه‌کە سەردانی هەردوو مزگەوتی شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی و شێخ ئیبراهیمی کردووە".
وتیشی، بەو هۆیەی کە ئەو کەسە سەردانی ئەو دوو مزگەوتەی کردووە و بەرکەوتەی لەگەڵ خەڵکدا هەبووە، بۆیە داوایان لەو کەسانە کردووە کە بەرکەوتەیان لەگەڵیدا هەبووە، بچن پشکنین بکەن و بڕیاریشیانداوە هەردوو مزگەوتەکە دابخەن بۆ ماوەی هەفتەیەک و دواتر بەگوێرەی بارودۆخەکە بڕیار لەسەر کردنەوەیان یاخود بە داخراوی مانەوەیان دەدەن.
بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان جەختیشیکردەوە، له كامێرای چاودێریی مزگەوتەکانەوە، زانیویانە کە کێ بەرکەوتەی لەگەڵ ئەو توشبووەدا هەبووە و یەک بە یەک داوایان لێکردوون بچن پشکنین بکەن بۆ پاراستنی خۆیان و کەسوکاریان.