گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند

2020.06.07 - 22:27
وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی 71 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند کە زۆرینەیان سەرچاوەی توشبوونیان نادیارە.

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی گەڕان و پشکنینەکاندا 71 حاڵەتی نوێی پەتای کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانکران".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، 40 کەس لەوانە نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە و سەرچاوەی توشبوونیان نادیارە و ئەوانی دیکەش بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، 40 توشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون، 24 تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن، یەك تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق، دوو تووشبوو دانیشتووی شاری دھۆك، یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی شارەزوورە.