گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەرکوک؛ لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا زاوا بە دەستی باوکی کوژرا

2020.06.07 - 21:45
کەرکوک؛ لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا زاوا بە دەستی باوکی کوژرا

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی ناخهەژێندا لە سنوری پارێزگای کەرکوک لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا، باوکی زاوا لەکاتی تەقەی خۆشیدا بە هەڵە کوڕەکەی کە زاوا بووە کوشت و چەند منداڵێکیشی بریندارکرد.

 

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ  (یەکـشەممە، 7ی حوزەیرانی 2020)، لەئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بە فیشەک زاوا کوژراوە و چەند منداڵێکیش برینداربوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە باوکی زاوا تەقەی خۆشی بە ئاسماندا دەکات، بەڵام چەکەکە لەدەستی دەرچووە و فیشەک بەر کوڕەکەی کە زاوا بووە کەوتووە و گیانیلەدەستداوە، لەگەڵیشیدا ژمارەیەک منداڵیش برینداربوون.

 

سەرچاوە ئەمنییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەرمی کوژراوەکە بردراوەتە پزیشکی داد و بریندارەکانیش گواستراونەتە نەخۆشخانە، هەروەها باوکی زاواش کە بکوژەکەیە دەستبەسەرکراوە.