گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانى دوای دەستبەكاربوونی لەوەزارەتەكەی

فوئاد حسێن جەخت لەتوندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكان لەپێناو بەرژەوەندی عێراقدا دەكات

2020.06.07 - 19:02
فوئاد حسێن جەخت لەتوندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكان لەپێناو بەرژەوەندی عێراقدا دەكات

ناس کورد- 

لەمیانەى بەڕێوەچوونى ڕێوڕەسمێکدا کە بۆ دەستبەکاربوونى وەک وەزیرى دەرەوەى عێراق رێکخرابوو، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە لەپشكی پارتی دیموکراتى کوردستان پۆستەکەى وەرگرتووە جەختى لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییە هاوسەنگییەكان کردەوە لەپێناو بەرژوەندییەكانی عێراقدا.

 

لەڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ (یەكشەممە، 7ی حوزەیرانی 2020) بڵاوکرایەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەدیوانى وەزارەتەکەیان  ڕێوڕەسمێك بۆ دەستبەكاربوونی فوئاد حسێن، وەزیرى نوێی دەرەوەی عێراق و ماڵئاوایكردن لە محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری پێشووی دەرەوە بەئامادەبوونی ستاف و كارمەندانی باڵای وەزارەتەكە، ئەنجامدراوە.

 

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەكە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوە كردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوە لەسەر ڕێچكەیەكی هاوسەنگ بۆ توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی لەپێناو بەرژەوەندی عێراقدا هەنگاو دەنێت و هەروەها لەپێناو بەدهێنانی خواستی گەلی عێراق و هەوڵی جێبەجێكردنی ئەو سیاسەتانە دەدات كە لەكارنامەكەی كازمیدا لەبارەی پەیوەندییەكانی دەرەوەدا هاتووە.

 

سەرلەئێوارەی دوێنێ (شەممە)، پەرلەمانی عێراق دەنگی بۆ پڕكردنەوەی 7 كابینەی وەزیریدا لەو میانەشدا فوئاد حسێن بووە وەزیری دەرەوەی عێراق.