گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح و کازمى: هەموو هەوڵێک بۆ خۆشگوزەرانى خەڵک بدرێت 

2020.06.07 - 18:24
بەرهەم ساڵح و کازمى: هەموو هەوڵێک بۆ خۆشگوزەرانى خەڵک بدرێت 

ناس کورد- 

سەرۆککۆمارى عێراق و سەرۆکوەزیرانى عێراق رایانگەیاند، دەبێت حكومەت هەموو هەوڵێكی بۆ خۆشگوزەرانی و چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك بخاتە گەڕ.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "لەمیانی سەردانێكی بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق بۆلای سەرۆكوەزیران چەند پرسێكی سیاسی ناوخۆی وڵات تاوتوێ كراوە".



بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەبۆنەی تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەى کازمییەوە سەرۆككۆمار پیرۆزبایی لەسەرۆكوەزیران كردووە و هانیداوە هەوڵەكانی بۆخزمەتكردنی خەڵك بخاتە گەڕ.

 

لە راگەیەندراوەکەدا رونكراوەتەوە، هەردوولا تاوتوێى ڕوداوە ناوخۆییەكانیان كرد هەر لەپرسی ئابووری و ئەمنی و هەنگاوەكانی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت.

 

ڕاگەیەنراوەكەی نوسینگەکەى سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەى خستۆتەڕو، لەكۆبونەوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە حكومەت هەموو هەوڵێكی خۆی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەخاتە گەڕ و دژایەتی گەندەڵی بەهەموو شێوەیەك دەكات هەوڵی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هاووڵاتیان دەدات و لەدەزگاكانی دەوڵەتیشدا دەستدەكرێت بەچاكسازی.