گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەمنزيكانە پڕۆژە ياساى بودجەى 2020ى عێراق لە پەرلەمان تێدەپەڕێنرێت

2020.06.07 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەمنزيكانە پڕۆژە ياساى بودجەى 2020ى عێراق لە پەرلەمان تێدەپەڕێنرێت

ناس کورد-

ئەندامێکى ليژنەى ياسايى پەرلەمانى عێراق ئاشكرايكرد، دانيشتنەكانى داهاتوى پەرلەمان تايبەت دەكرێن بە تێپەڕاندنى پڕۆژە ياساى بودجەى ساڵى 2020 و ياساى دادگاى فيدراڵى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هەرچەند لەناوەڕاستى ساڵى 2020ين، بەڵام تا ئێستا پڕۆژە ياساى بودجە پەسەند نەكراوە و يەكێك لە هۆكارەكانى بونى خۆپيشاندان و دەستلەكاركێشانەوەى حكومەت و پێكهێنانى حكومەتى نوێ بوە لە ماوەى دوايدا، هەروەها قەيرانى ئابوريش كە بەهۆى دابەزينى نرخى نەوتى خاوەوە دروست بوو حكومەتى ناچار كرد كە دوبارە پێداچونەوە بە پڕۆژە ياساكەدا بكات.



حسێن عەلى، ئەندامى ليژنەى ياسايى پەرلەمانى عێراق لەلێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكرد، لەماوەى دوو هەفتەى داهاتودا پەرلەمان سەرجەم ئەو ياسايانە تێدەپەڕێنێت كە تايبەتن بە لايەنى ئابورى، ئەوەش بۆ تێپەڕاندنى ئەو قەيرانە ئابوريەى ئێستا هەيە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، پڕۆژە ياساى بودجەى فيدراڵى 2020 يەكەم ياسا دەبێت كە بەم نزيكانە تێدەپەڕێنرێت، هەروەها ياساى دادگاى فيدراڵى ئامادەيە و دەنگى لەسەر دەدرێت لە دانيشتنەكانى هەفتەى داهاتودا.

 

پێشتريش سەلام شمەرى، ئەندامى فراكسيۆنى سائرون ئاماژەى بەوەدابوو، كوتلەكەى و چەند لايەنێكى ترى سياسى هەوڵى تێپەڕاندنى ياساى هەڵبژاردنەكان دەدەن، بەشێوەيەك كە گەل بەشێوەيەكى فراوان بەشدارى تێدا بكات.