گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیناتۆرێکی ئەمریکی: چین هەوڵی لەباربردنی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات

2020.06.07 - 15:43
سیناتۆرێکی ئەمریکی: چین هەوڵی لەباربردنی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات

ناس کورد-

ئەندامێكی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەپێ ئەو بەڵگە هەواڵگرییانەی دەستیان كەوتووە، چین هەوڵدەدات هەنگاوەكانی دۆزینەوەی ڤاكسین خاوبكاتەوە یاخود سەرلەبەری پوچەڵبكاتەوە.

 

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی بی بی سی  ڕیک سكۆت، ئەندامی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، ئەمریكا بەڵگەی لەبەردەستتدایە كە چین هەوڵدەدات هەنگاوەكانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا خاو بكاتەوە یاخود بەتەواوەتی ئەو هەوڵانە پوچەڵ بكاتەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پێویستە لەسەریان ڤاكسینەكە بدۆزنەوە بەڵام بەداخەوەن بۆ ئەوەی "چینی شیوعیەت" نیازی شكستهێنان و خاوكردنەوەی ئەو پرسەیەی هەیە.

 

ئەندامە كۆمارییەكەی ئەنجومەنی پیران دەشڵێت، "چین نایەوێت ئێمە یەكەمجار ئەوە بكەن، بڕیاری داوە دژایەتی ئەمریكییەكان بكات و هەروەها دژایەتی بیروباوەڕی دیموكراتیانەی ئەمریكا لەسەرتاسەری جیهاندا دەكات".

 

لەبارەی وردەكاری ئەو بەڵگانەی ئەمریكا دەستی كەوتووە، سكوت بێدەنگی كرد و نەچووە وردەكارییەكانەوە تەنها باسی لەوەی كرد ئەو بەڵگانە دەستی هەواڵگری كەوتوون.

 

وتیشی، ڤاكسینەكە بۆ هەمووان گرنكە بۆ ئەوەی دۆخی ئابورییان چالاكببێتەوە.