گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر هەیە ئەم هەفتەیە پەرلەمان کۆبێتەوە

گۆڕان داواى بانگهێشتکردنى مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى و ئاوات شێخ جەناب دەکات

2020.06.07 - 15:20
گۆڕان داواى بانگهێشتکردنى مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى و ئاوات شێخ جەناب دەکات

ناس کورد-

فراکسیۆنى گۆڕان داواى بانگهێشتکردنى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرى دارایی دەکات بۆ پەرلەمان، بۆ تاوتوێکردنى پرسی دواکەوتنى موچە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، ئەگەر هەیە ئەم هەفتەیە پەرلەمان کۆبوونەوەکانى دەستپێبکاتەوە.

 

بەپێی نوسراوێک کە واژۆى سەرجەم پەرلەمانتارانى گۆڕانى لە پەرلەمانى کوردستان لەسەرە و ڕەوانەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە، داواکراوە بەپێی ماددەى 66ى خاڵى یەکەمى پەیڕەوى ناوخۆ پرسی دواکەوتنى موچە و رێگاکانى چارەسەر بخرێتە بەرنامەى کارى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانەوە.

 

هەروەها داواکراوە لەسەر ئەو پرسە، سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرى دارایی بانگهێشتى پەرلەمان بکرێن.

me_ga.php?id=236

پەرلەمانى کوردستان لەحەوتى مانگى ڕابردووەوە نەیتوانیوە کۆبێتەوە، بەهۆى ناکۆکى لایەنەکانەوە لەسەر ئاڕاستەى کارەکانى ئەو دامەزراوەیە، ئەوەش دواى هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر لەکۆبوونەوەیەکدا کە حەوت فراکسیۆن لەناویاندا یەکێتى و گۆڕان بایکۆتیان کرد.

 

جەلال محەمەد، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "دواى هەڵگرتنى کەرەنتینە و دەستپێکردنەوەى دەوام لە فەرمانگەکان، هیچ رێگرێک نەماوە بۆ کۆنەبوونەوەى پەرلەمان".

 

وتیشى، "پێدەچێت ئەم هەفتەیە پەرلەمان کۆبێتەوە، هەرچەندە بڕیار لەلاى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانە".