ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى گیان لەدەستدانى کارمەندێکى ڕاگەیاند دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و دەڵێت، بەرکەوتەى لەگەڵ کەس نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کارمەندەکە ناوى "باسم ساڵح عەبدولستار"ـە و ته‌مه‌نی (59) ساڵە، كارمه‌ند بووە له هۆبه‌ى داتا و زانیارى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى.
غالب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "باسم ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه له ماڵه به ئۆنلاین ده‌وامى كردوه و كارى كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیارى كاره‌با و ناردنى بووە بۆ وەزارەت".
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کارمەندە لەناو گروپێک کارمەندا بووە کە ڕاسپێردرابوون لەماڵەوە بە ئۆنلاین کاربکەن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌ركه‌وتنیان لەگەڵ خەڵک لەچوارچێوەى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا.
غالب محه‌مه‌د دەڵێت، "باسم هیچ بهركهوتنێکى له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانى دیكه نه‌بووه و بەکۆرۆنا گیانى لەدەستداوە".
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، ئەمڕۆ پێنج کەس لە سلێمانى بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە دوو پیاو و سێ ئافرەتن و دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بوون.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی توشبووانی 39 کەسی تری لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند، ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو زیادکردووە و گەیشتووەتە هەزار و 222 حاڵەت، لەو ژمارەیە 25 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 448 کەسیان نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و نەخۆشخانەکانیان بەجهێشتووە.