گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمەڵێکی تری توشبووی کۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان کرا.. ئامارەکە بەرز بووەوە

2020.06.07 - 12:59
کۆمەڵێکی تری توشبووی کۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان کرا.. ئامارەکە بەرز بووەوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 26 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

 

وەزارەتەکە دەڵێت، توشبووەکان 15 پیاو و چوار ئافرەت و سێ کچی گەنج و چوار منداڵ، 16 تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و حەوت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە، سێ تووشبووی دیکە لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون.

حەوت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری ھەولێر.
پێنج تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز.
سێ تووشبوو دانیشتووی ناحیەی کەسنەزان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی دارەتوو.
یەك تووشبوو دانیشتووی کەمپی دارە شەکران.
یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی شمام.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
یەك تووشىبوو دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیاران شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی گەڵاوێز.

 

هەرئەمڕۆ،13 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و سێ ئافرەت و کچێکی گەنج و چوار منداڵ.   

  

ھەشت تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و سێ تووشبوو لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون.  

  

چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی خانزاد شاری هەولێر.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ژیان شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێر سیتی شاری هەولێر
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی ٢ شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی کۆیە شاری هەولێر.  

  

ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو زیادکردووە و گەیشتووەتە هەزار و 222 حاڵەت، لەو ژمارەیە 24  کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 448 کەسیان نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و نەخۆشخانەکانیان بەجهێشتووە.