گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای مانەوە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، چوار توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

2020.06.07 - 12:08
دوای مانەوە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، چوار توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 گیانیان لە دەستدا کە پیاوێك و سێ ئافرەتن و دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بوون.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ و مانەوە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد گیانیان لەدەستدا.

 

هەر ئەمڕۆ هاوژین عوسمان، سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "ژمارەى توشبووان زۆر زیادیکردووە، ئەم بەیانییە دوو توشبووى ژن مردون و سیانى تریش بارودۆخیان خراپە."



وتیشى، "مردنى ئەو دوو کەسە بەهۆى کێشەى ئۆکسجینەوە نەبووە، بەڵام توشبووەکان پێویستى زۆریان بە ئۆکسیجنە، تەنها شەوى ڕابردوو 120 بتڵ لە نەخۆشخانەى سەرچنار بەکارهێنراوە، خەمى ئەوەمانە ژمارەى نەخۆش ئەوەندە زۆر بێت نەتوانین ئۆکسیجن لە کێ ببەستین".



هاوژین عوسمان ئاماژەى بەوەکرد، بارودۆخەکە لە هەرێم و سلێمانى گەیشتووەتە ئاستێکى مەترسیدار "حکومەتیش خەمساردە و موچە دابەش ناکات، ژمارەیەک لە پزیشکانى گەنج لە موقیم و موقیم ئەقدەمەکان مانگرتنیانى ڕاگەیاندووە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە لەگەڵ ژمارەیەک کارمەندا".



جەختیشیکردەوە، ئەو پزیشک و کارمەندانە دەست لە مانگرتن هەڵناگرن، "دۆخەکە ئاوا بروات کارەساتى گەورە روودەدات و کارمەند و پزیشکانى تریش نەخۆشخانەکان جێدەهێڵن، ئەوەش ئەگەرێکى زۆرە کە رووبدات",



باسى لەوەشکرد، نەخۆشخانەکان جمەى دێت، لەلایەک خەڵک رێنمایی جێبەجێناکات، لەلایەکى دیکەش حکومەت خەمساردە.