گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئۆکسجین کەمە و نەخۆشخانەکانیش جمەیان دێت’’

سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى: ئەمڕۆ دوو توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

2020.06.07 - 11:15
سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى: ئەمڕۆ دوو توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

ناس کورد-

سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دوو توشبووى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیان لەدەستداوە.

 

هاوژین عوسمان، سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "ژمارەى توشبووان زۆر زیادیکردووە، ئەم بەیانییە دوو توشبووى ژن مردون و سیانى تریش بارودۆخیان خراپە."



وتیشى، "مردنى ئەو دوو کەسە بەهۆى کێشەى ئۆکسجینەوە نەبووە، بەڵام توشبووەکان پێویستى زۆریان بە ئۆکسیجنە، تەنها شەوى ڕابردوو 120 بتڵ لە نەخۆشخانەى سەرچنار بەکارهێنراوە، خەمى ئەوەمانە ژمارەى نەخۆش ئەوەندە زۆر بێت نەتوانین ئۆکسیجن لە کێ ببەستین".



هاوژین عوسمان ئاماژەى بەوەکرد، بارودۆخەکە لە هەرێم و سلێمانى گەیشتووەتە ئاستێکى مەترسیدار "حکومەتیش خەمساردە و موچە دابەش ناکات، ژمارەیەک لە پزیشکانى گەنج لە موقیم و موقیم ئەقدەمەکان مانگرتنیانى ڕاگەیاندووە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە لەگەڵ ژمارەیەک کارمەندا".



جەختیشیکردەوە، ئەو پزیشک و کارمەندانە دەست لە مانگرتن هەڵناگرن، "دۆخەکە ئاوا بروات کارەساتى گەورە روودەدات و کارمەند و پزیشکانى تریش نەخۆشخانەکان جێدەهێڵن، ئەوەش ئەگەرێکى زۆرە کە رووبدات",



باسى لەوەشکرد، نەخۆشخانەکان جمەى دێت، لەلایەک خەڵک رێنمایی جێبەجێناکات، لەلایەکى دیکەش حکومەت خەمساردە.