گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکەکە چییە؟

سێ کچ لەلایەن باوکیان و پزیشکێکەوە فریودران بەناوی کۆرۆناوە

2020.06.07 - 10:01
سێ کچ لەلایەن باوکیان و پزیشکێکەوە فریودران بەناوی کۆرۆناوە

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانى میسر پیاوێک و پزیشکێکیان ڕەوانەى دادگا کرد دواى خەتەنەکردنى سێ کچ بەهۆى قۆستنەوەى پرسی ڤاکسینى کۆرۆناوە.

 

ڕەزا دنبوقى، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى سەنتەرى ژنان بۆ هۆشیارى یاسایی کە بارەگاکەى لە قاهیرەیە ڕایگەیاند، شێواندنى ئەندامى زاوزێی ئەو سێ کچە هەفتەى ڕابردوو ڕویداوە لەناوچەى جەهینە لە پارێزگاى سوهاج کە دەکەوێتە دورى 390 کم لە باشورى قاهیرەوە.

 

وتیشى، "سێ کچەکە کە تەمەنیان هەشت ساڵ و نۆ ساڵ و 11 ساڵە، لەلایەن باوکیانەوە براونەتە لاى پزیشک و پێی وتوون کە دژى کۆرۆنا دەیانکوتێت، بەڵام لەجیاتى ئەوە کچەکان هەستیان کردووە کە خەتەنە دەکرێن".

 

کچەکان دایکیان لە کارەکە ئاگادارکردووەتەوە کە لە باوکیان جیابووەتەوە، هەروەها پۆلیسیشیان ئاگادارکردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە باوکى و پزیشکەکە دەستگیرکران.

 

نوسینگەى داواکارى گشتى هەفتەى ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا، باوکى کچەکان و پزیشکەکەى تۆمەتبارکرد بە خەتەنەکردنى کچەکان دواى ئەوەى پزیشکى یاسایی ئەوەى سەلماند.

 

بەوتەى دنبوقى، پزیشکەکە روبەڕوى سزاى حەوت ساڵ زیندانى دەبێتەوە، باوکیشیان هەشت ساڵ زیندانى دەکرێت.