گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵێنى چیداوە؟

وەزارەتی نەوتی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەى نرخی نەوتی ئاشکرا کرد

2020.06.07 - 09:43
وەزارەتی نەوتی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەى نرخی نەوتی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەى ئۆپیک پڵەس کە لە ڕێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجامدرا، پابەندبوونى تەواوى خۆیان بە کەمکردنەوەى ئاستى بڕیارلێدراوى نەوت دوپاتکردووەتەوە.

 

عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرى نەوت تێیدا ئامادە بووە، گفتوگۆ لەبارەى کاریگەرى رێککەوتنەکەى ئەمدواییە کراوە لەسەر نرخى نەوت کە لە مانگى ئازارەوە کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

وتیشى، "باس لەوەکراوە کە کاریگەرییەکە ئەرێنی بووە و یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەى ئاستى کەڵەکەبوونى نەوت لە بازاڕەکان، ئەوەش بووەتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخەکەى لە 20 دۆلارەوە بۆ 40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک".

 

لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لەسەر درێژکردنەوەی وادەى کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان بە بڕى نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە تا کۆتایی تەموزى داهاتوو.

 

عاسم جیهاد باسى لەوەکرد، کاریگەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر بازاڕەکانى جیهان، بەهۆى رێوشوێنەکانى بەشێک لە وڵاتانەوە، ئەوەش بووەتە هۆى کەمبوونەوەى جوڵەى گواستنەوە و پیشەسازى، عێراقیش لەکۆبوونەوەکەدا جەختیکردووەتەوە لەسەر پابەندبوونى تەواوەتى بە ئاستى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانەوە.

 

لەدوای دابەزینی بۆ نزیکەى 15 دۆلار، لەئێستا هەناسەیەک بۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەڕاوەتەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بووە بە 41 دۆلار و 97 سەنت.