گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکاری بەرزبوونەوەى توشبووان دەخاتەڕوو

هۆشدارییەکی نوێ لە تەندروستی جیهانییەوە.. کۆرۆنا عێراقی ’’گەمارۆ’’ داوە

2020.06.07 - 09:18
هۆشدارییەکی نوێ لە تەندروستی جیهانییەوە.. کۆرۆنا عێراقی ’’گەمارۆ’’ داوە

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداری دا لە دۆخ و زیادبوونی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و دەڵێت، لەوانەیە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە عێراق بدات.

 

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە دەڵێت، "شەپۆلی دووەم کۆرۆنا چەند وڵاتێکی گرتووەتەوە بەهۆی نەبوونی دەرمان یاخود پێکوتەیەکی (ڤاکسین) کارا لەدژی پەتاکە و شەپۆلەکانیش بەردەوام دەبن تاوەکو دۆزینەوەى ئەو پێکوتەیە."

 

ئەدهەم ئیسماعیل جەختیکردەوە کە "شەپۆلی دووەم وڵاتانی دراوسێی عێراقی وەک ئێران و تورکیا و سعودیە و کوەیتی گرتووەتەوە."

 

باسی لەوەشکرد کە "زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق پەلەیان کرد لە دەستپێکردنەوەى ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەهۆی قەیرانی ئابوری و خراپی باری گوزەرانی خەڵک، ئەوەش بووەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە عێراق."

 

ئەو نوێنەرەی تەندروستی جیهانی لە عێراق داوای دواخستنی چالاککردنەوەى جموجوڵە بازرگانییەکانی کرد لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە توشی شەپۆلی دووەمی پەتاکە بوونەتەوە یاخود ڕێکارێکی توندی خۆپارێزی بگرنەبەر.

 

لە دوو هەفتەى ڕابردووەوە، شەپۆلێکی توندی کۆرۆنا عێراقی گرتووەتەوە بە شێوەیەک کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە هەزار حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمار کراون کە ئەوەش پێشتر نمونەى نەبووە.

 

لەئێستادا ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 11 هەزار و 98 حاڵەت، هاوکات ژمارەى مردووانیش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و 318 حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆناوە تۆمار کراون. 

 

ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەى چاکبووەکانیش گەیشتووەتە چوار هەزار و 904 کەس.