گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ پێنج ئەندامی خێزانێک کەوتنە ناو ئاو و سێ کەسیان خنکان

2020.06.06 - 21:19
سلێمانی؛ پێنج ئەندامی خێزانێک کەوتنە ناو ئاو و سێ کەسیان خنکان

ناس کورد-

دوای ئەوەی خێزانێک بۆ گەشت چوونەتە نزیک چەمێک لە سنوری شارباژێڕی سەربە پارێزگای سلێمانی، بەڵام سەرجەمیان کەوتوونەتە ناو ئاوەکە و لە ئەنجامدا سێ کەسیان خنکاون و دوو کەسییان ڕزگارکراون.

 

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 6ی حوزەیرانی 2020، لە چەمی سنکێ لە شارباژێر پێنج کەس کە ئەندامی خێزانێک بوون کەوتوونەتە ناو ئاوەکە و لە ئەنجامدا سێ کەسیان کە دوو پیاو و ئافرەتێک بوون خنکاون.

 

دیوان کە خەلکی گوندی سنکێ یە و شایەتحاڵی ڕووداوەکە بووە و دوو کەسییانی ڕزگار کردووە بە ناس کوردی راگەیاند: " پێنج کەسی خێزانەکە کەوتونەتە ناو ئاوەکە، ئێمە فریا کەوتین تەنھا دوو کەس دەربھێنینەوە  و بەداخەوە سێ کەسەکەی دیکەیان خنکان".

 

 

ناس کورد ئەوەشی زانیاوە کە ھیچ کام لە خنکاوەکان خەلکی شارباژێر نین و تەنھا بەسەردان بۆ ئەوێ چووبوون.