گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمیان؛ هاووڵاتیەک خۆی و ئامۆزایەکی دەکوژێت

2020.06.06 - 20:37
گەرمیان؛ هاووڵاتیەک خۆی و ئامۆزایەکی دەکوژێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە سنوری گەرمیان هاووڵاتییەک ئامۆزایەکی خۆی کوشتووە و خوشکێکیشی بریندار کردووە، دواتر خۆشی کوشتووە، بەوتەی بریندارەکەش، لەسەر کێشەی زەوی و زار بووە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی حەسەن پرشنگ سەربە ناحییەی ئاوەسپی هاوڵاتیەک بەناوی (ش، ع، ب) بەفیشەک ئامۆزایەکی خۆی بەناوی (م، ا، ب) لەدایکبووی 1996 کوشتووە و خوشکێکی بریندار کردووە، پاشان بە فیشەک خۆشی کوشتووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەوتەی بریندارەکە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە بووە.

 

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا بریندارو تەرمەکان بردراونەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە،  پۆلیسیش چووەتە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە دەستی پێکردووە.