گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانى عێراق تۆمارى ڤيديۆيى دانيشتنەكەى ئەمڕۆى بڵاوكردەوە.. ڤیدیۆکە ببینە

2020.06.06 - 20:27
پەرلەمانى عێراق تۆمارى ڤيديۆيى دانيشتنەكەى ئەمڕۆى بڵاوكردەوە.. ڤیدیۆکە ببینە

ناس کورد-

كەناڵى پەلەمانى عێراق تۆمارى ڤيديۆيى تەواوى دانيشتنەكەى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراقى بڵاوكردەوە، كە لەسەرەتاى دانيشتنەكەدا دەنگ بە 7 وەزارەتى كابينەكەى مستەفا كازمى دراو و كابينەى حكومەت تەواو كرا.

 

يەكێك لەوانەشى كە بە زۆرينەى دەنگ بووە وەزيرى دەرەوە "فوئاد حسێن" بوو لەسەر پشكى پارتى ديموكراتى كوردستان.

 

پێشتر هۆشيار هەبوڵڵا پەرلەمانتارى فراكسۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى عێڕاق ناڕەزايەتى لەسەر شێوازى دەنگدانەكە دەربڕيبوو، داواى تۆمارى ڤيديۆيى دانيشتنەكەى كردبوو.

 

لەلايەكى ترەوە، غالب محەمەد، پەرلەمانتاری هەمان فراكسيۆنى ڕایگەیاندبوو، فواد حسێن بە دەنگی پەرلەمانتارانی یەکێتی بووە وەزیری دەرەوەى عێراق و "با چیتر هاوسەرۆکانی یەکێتی سەرمان نەبەن لە سلێمانی، بەناوی خەڵک قسە دەکەن و داوای مافیان بکەن و لە بەغداش لەگەڵ پارتی دەست نەما ماچی نەکەن تاوەکو فواد حسێنەکەیان ببێتە وەزیر.