گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مباپێ دەچێتە لای زیدان یان هاوکێشەکە پێچەوانە دەبێتەوە؟

2020.06.06 - 19:13
مباپێ دەچێتە لای زیدان یان هاوکێشەکە پێچەوانە دەبێتەوە؟

ناس کورد-

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیانەوێت بە تیرێک دوو نیشانە بپێکن و زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ببەنە یانەکەیان و بەوەش کیلیان مباپێ لە یانەکە بهێڵنەوە.

 

ماڵپەڕی (داریۆ گۆڵ)ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان دەیانەوێت ڕێگا لەوە بگرن کە مباپێ بچێتە یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆلای زیدانی هاونیشتیمانی و لە یانەکە بیهێڵنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە پاریسییەکە دەیەوێت هاوکێشەکە پێچەوانە بکاتەوە و زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بکاتە ڕاهێنەری یانەکە، لەوکاتەشدا جگە لە دەستەوکەوتنی زیدان، مانەوەی مباپێش مسۆگەر دەکەن، بەهۆی خۆشەویستی زۆری یاریزانە فەڕەنسییەکە بۆ زیدان.  

 

داریۆ گۆڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو،  پلانەکەی یانە فەڕەنسییەکە ئاسان نابێت و لەگەڵ بەدەستهێنانی هەر نازناوێکدا لەم وەرزەدا مانەوەی زیدان لە یانە مەدریدییەکە مسۆگەر دەبێت، بۆیە پێویستە زیدان لەم وەرزەدا شکست بهێنێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ پێرێزی سەرۆکی یانەکە خراپتر بێت.