گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیستان سەروی هەزار توشبوو؟!.. عێراق ئاماری ئەمڕۆی توشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.06.06 - 17:28
دیستان سەروی هەزار توشبوو؟!.. عێراق ئاماری ئەمڕۆی توشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی هەزار و 252 توشبووی نوێی کۆرۆنای لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند کە ئەوەش زۆرترین ژمارەیە کە لە سەرەتای قەیرانی کۆرۆناوە لە عێراق تۆمار کرابێت.

 

ئەمڕۆ شەممە، 6ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای کرد، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 هەزار و 543 پشکنین بۆ گومانلێکراوان و بەرکەوتووان کراوە و هەزار و 252 توشبووی نوێ دەستنیشان کراون.

توشبووان بەپێی پارێزگاکان:

بەغدا/ڕەسافە: 498

بەغدا/کەرخ:165

بەغدا/ شاری پزیشکی: 2

نەجەف: 47

بەسرە: 149

سلێمانی: 45

هەولێر: 29

کەربەلا: 34

واست: 46

کەرکوک: 13

دیالە: 7

بابل: 78

میسان: 17

دیوانیە: 17

زیقار: 81

موسەنا: 15

سەڵاحەدین: 2

ئەنبار: 7

 

لەبارەى مردووانیش بە کۆرۆنا، عێراق ئاستی پێوانەیی مردنی لە ڕۆژێکدا تۆمارکردووە و 33 کەس گیانیان لەدەستداوە، ژمارەى گشتی مردووانیش گەیشتووەتە 318 کەس.

 

بەو شێوەیە، ژمارەى گشتی توشبووان گەیشتووەتە 11 هەزار و 98 توشبوو، هەروەها 331 کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و سەرجەمی چاکبووەکانیش گەیشتووەتە چوار هەزار و 904 کەس.