کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
.
هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریا له سنوره‌كانى ئیدلیب كۆبوونه‌ته‌وه، ئەوەش بە ئاماده‌كارى بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بینرێت، بڕیاریشه كۆتایى مانگى نیسان له ئه‌ستانه گفتوگۆكانى تایبه‌ت به دۆخى سوریا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
.
محه‌مه‌د ده‌روێش، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رێتى نیشتمانى دیمو‌كراتى سوریا، له حه‌له‌ب به ئاژانسى هاوار نیوز-ى ڕاگه‌یاندووە: "بۆ گفتوگۆكانى ئه‌ستانه كه بڕیاره له 25 و 26ى مانگى نیسان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزییه‌كانى سوریا به‌ڕێوه‌بچێت، تا ئێستا دیار نییه به‌شدارانى كێن، گه‌رچى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌دوا په‌یامیدا ده‌رباره‌ى ئاڵۆزیییهكانى سوریا داواى گفتۆگۆى كردووه، به‌ڵام له‌و باره‌وه‌یه تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌ربوونى ئاڵۆزییه‌كان له سوریا نابینرێت".
.
ده‌روێش وتیشى: "توركیا و ڕوسیا و ئێران، دانوستانه‌كان هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ى ده‌برێنه گفتوگۆكانى ئه‌ستانه، هه‌ستیپێده‌كرێت كه له هه‌وڵدان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان له سوریا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، نه‌ك چارەسەركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه بوونه‌ته ئاڵۆزى جدى له‌سه‌ر چاره‌نووسى سوریا".
.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رێتى نیشتمانى دیمو‌كراتى سوریا، ده‌رباره‌ى ناوچەی دژه‌فڕین ئاماژەی بەوەکرد، ڕوسیا به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رباره‌ى ناوچه‌كه هیچ لێكتێگهشتنێكیان نییه، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاش بەو دۆخە دڵخۆش نیە، ئاشکراشی کرد، ڕ‌ژێمى سوریا هێزه‌كانى له‌سه‌ر سنوورى ئیدلیب كۆكردۆته‌وه پێده‌چێت هێرش بۆسه‌ر ناوچه‌كه ده‌ستپێبكات.
.
"ئێمه ناتوانین چاره‌نووسى ناوچه داگیركراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕ‌ژێمى سوریا دیاریبكه‌ین، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ڕژێم گه‌یشتنه نزیك كانتۆنى عه‌فرین و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان هامهههنگییان كرد، ئه‌وه بێگومان دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزى و چاره‌نووسێكى نادیار ده‌ڕوات"، محه‌مه‌د ده‌روێش واى وت.
.
.