گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان دەنگیدا لەسەر تەواوکردنى کابینەکە

فواد حسێن بووە وەزیری دەرەوەى عێراق لە کابینەکەى کازمی

2020.06.06 - 15:31
فواد حسێن بووە وەزیری دەرەوەى عێراق لە کابینەکەى کازمی

ناس کورد-

پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر تەواوکردنی کابینەکەى مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و متمانەی بەخشییە حەوت وەزیری تری کابینەکەى کە یەکێکیان فواد حسێن، کاندیدی پارتی بۆ وەزیری دەرەوەى عێراق.

 

کۆبوونەوەکەى پەرلەمان بە بەشدارى 247 پەرلەمانتار دەستیپێکرد و کازمى ناوى کاندیدەکانى بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان خستە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەندکردنیان.

 

پەرلەمان لەکۆبوونەوەکەیدا دەنگیدا لەسەر ئیحسان عەبدولجەبار بۆ وەزیرى نەوت، فوئاد حسێن بۆ وەزیرى دەرەوە، حەسەن نازم حەمادى بۆ وەزیرى رۆشنبیرى و گەشتیارى و شوێنەوار.

 

هەروەها پەرلەمان دەنگیدا لەسەر هەریەکە لە عەلا ئەحمەد حەسەن بۆ وەزیرى بازرگانى، محەمەد کەریم جاسم بۆ وەزیرى کشتوکاڵ، ئیفان فائق یعکوب وەزیرى کۆچ و کۆچبەران، سالار عەبدولستار محەمەد وەزیرى داد.

 

دواى دەنگدان لەسەر تەواوکردنى حکومەتەکەى، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوە هاندانێکى دیکەیە بۆ جێبەجێکردنى کارنامەى وەزارى، پابەندبوون بە بەڵێنەکان کە کرداریان دەوێت نەک گوفتار.