گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار کەسی تر لە ڕاپەڕین توشی کۆرۆنا بوون.. وەزارەتی تەندروستیش ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند

2020.06.06 - 14:10
چوار کەسی تر لە ڕاپەڕین توشی کۆرۆنا بوون.. وەزارەتی تەندروستیش ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 74 توشبوو تۆمارکراون لە سەرانسەری هەرێم.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکیدا دەڵێت، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 52 و 36 ساڵ و کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ، تووشبووێکیان نیشانەی نەخۆشی ھەیە، تووشبووانی تر ھەمووی بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (1152) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (268) هەولێر، (482) سلێمانی، (400) دهۆك، (2) گەرمیان.  

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دەرەنجامی 24کاتژمێری ڕابردوو: 1 گیان لەدەستدان، (4) چاکبووەوە، (74) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (29) پۆزەتیڤ و (1) گیان لەدەستدان: (5) پیاو و (9) ئافرەت و (3) کچی گەنج، (12) منداڵ، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.

 

پارێزگای سلێمانی (45) پۆزەتیڤ و (4) چاكبووەوە : شاری سلێمانی (43) پۆزەتیڤ: (28) پیاو و (13) ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنج، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق، سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

 

ئیدارەی گەرمیان (2) پۆزەتیڤ و (4) چاكبووەوە: پیاوێکی تەمەن (47) ساڵ و منداڵێکی تەمەن (9) ساڵ، ھەردووکیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون،  دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان لە قەزای کەلار.

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا گەیشتووەتە (1089) تووشبوو، لەنێویاندا (19) مردن هەیە و (448) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا (622) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.