گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی خستن و بریندارکردنی پیاوێكی بەتەمەن لەلایەن پۆلیسەوە ئەمریكا دەهەژێنێت

2020.06.06 - 13:35
ڤیدیۆی خستن و بریندارکردنی پیاوێكی بەتەمەن لەلایەن پۆلیسەوە ئەمریكا دەهەژێنێت

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی كەوتنی پیاوێكی بەتەمەن بەهۆی پاڵپێوەنانی لەلایەن دوو ئەفسەری پۆلیسەوە كە بەهۆیەوە تووشی خوێنبەربوون بووە، كاردانەوەی فراوانی لە ئەمریكا لێدەكەوێتەوە و بەهۆی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ڕوداوەكەشەوە كە دوو ئەفسەرن، دەیان ئەفسەر دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش دەكەن.

 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كە بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە دوو ئەفسەری پۆلیس پاڵ بە پیاوێكی  تەمەن 75 ساڵەوە دەنێن لە شاری پۆڤالۆی سەر ویلایەتی نێویۆرك، ئەویش دەكەوێتە سەر زەوی و تووشی خوێنبەربوونی سەر دەبێت ودواتر دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

 

دوای ڕوداوەكەش كە پیاوەكە لەسە زەوی كەوتووە دەیان پۆلیس بەتەنیشیتی دا تێپەڕدەبن بێ ئەوەی دەستی هاریكاری بۆ درێژ بكەن.

 

بەپێی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، دەستلەكاركیشانەوە ئەفسەرەكان وەكو ناڕەزایەتیەك بووە لەدژی  دەستگیركردنی ئەو دوو ئەفسەرەی كە پاڵیان بەپیاوە بە تەمەنەكەوە ناوە لەو كاتەی پۆلیسی شارەكە هەوڵیداوە ڕێگری لە خۆپیشاندان بكات بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتووچۆ.

 

جۆن ئیفانز لە پۆلیسی شاری پاڤلۆ ڕایگەیاندووە، دەستلەكاركێشانەوەی ئەو ژمارە ئەفسەرە بەهۆی مامەڵەی نادادپەروەری لەگەڵ دوو هاوپیشەكەیاندا بووە كە فەرمانەكانیان جێ بەجێ كردووە.

 

تا ئێستاش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانی لە چەند شارێكی ئەمریكا بەردەوامە لەدژی كوشتنی پیاوە ڕەشپێستەكە بەدەستی پۆلیس لەشاری مینیاپۆلیس.



لەگرتە ڤیدیۆیەكەدا ئەوەش بەدەردەكەوێت، پۆلیسەکان هاوار بەسەر پیاوە بەتەمەنەكەدا دەكەن و دەڵێن، بجوڵێ، بڕۆ دواوە، دواتر دوو ئەفسەر پاڵیپێوە دەنێن و دەكەوێتە سەر زەوی.



دواتر ئەفسەرەكان بەجێدەهێڵن و گوێیان لە دەنگێك دەبێت دەڵێت، "لە گوێچكەیەوە خوێنی لێدەچۆڕێت"، دواتر ئەفسەری سێیەم بانگی ئۆتۆمبیلی فریاكەوتنی بۆ دەكات.

 

لای خۆشیەوە سەرۆكی شارەوانی شارەكە ڕایگەیاندووە، پیاوە بەتەمەنەكە ناوی مارتن گۆینگۆیە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتە دۆخی جێگیرە بەڵام برینەكەی مەترسیدارە.

 

وتەبێژی پۆلیسی شاری پاڤلۆ دەڵێت، لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستپێكردووە.

 

بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەكەش لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا كاردانەوەی زۆری لێكەوتووەتەوە و حاكمی ویلایەتی نیویۆركیش و دەڵێت، ڕوداوێكی خراپ و پڕ مەترسییە.