کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح
.
پێشمەرگەیەک لە ماڵەکەى خۆیدا کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە، پۆلیسى سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، ئەو پێشمەرگەیە "بەچەکەکەى خۆى کۆتایی بە ژیانى هێناوە".
.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسى سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 14/4/2019 كەسێك كە پێشەی پیشمەرگە بووە، لە گەڕەكی شێخ وەیساوا لە شارى سلێمانى کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە".
.
وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى وتیشى: "ئەو كەسەی خۆی كوشتووە تەمەنی سەروو 30 ساڵە و خێزاندارە، زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، بە چەكەكەی خۆی كۆتایی بە ژیانی هیناوە لە ماڵەكەی خۆیدا".
.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەى بەوەشکرد، ڕوداوەكە دوای نیوەڕۆ بووە، بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدی لێ ئاگادار كراوەتەوە، چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە بۆ زانینی هۆكاری خۆكوشتنەكە.
.
.