گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبڕکێى ترەمپ دەکات

بایدن بەفەرمی بووە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا

2020.06.06 - 11:59
بایدن بەفەرمی بووە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا

ناس كورد-

جۆ بایدن جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا دەنگی پێویستی بەدەستهێنا بۆ بوون بە كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و كیبڕكێكردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەكانی كانونی دووەمی ئەمساڵدا.

 

هەر كاندیدێك لانی کەم پێویستی بە 1991 دەنگ هەبوو لە دەنگی نوێنەرانی كۆمەڵگەی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی حزبەکەی. بایدن لەو ژمارەیە زیاتری بەدەستهێنا کاتێک ئەنجامەکانی ئێوارەی دوێنێ ئاشکراکران، دوای هەڵبژاردنی بەرایی لە حەوت ویلایەت و لە واشنتنی پایتەخت.

 

بەو ئەنجامە بایدن بەفەرمی بووە کاندیدی دیموکراتەکان، دوای ئەوەی وەک کاندیدی چاوەڕوانکراو سەیر دەکرا، پاش کشانەوەی بینی ساندەرز رکەبەرە سەرەکییەکەی لە کێبڕکێکە لەمانگی نیساندا.

 

بایدن دوای بوون بە کاندیدی فەرمی دیموکراتەکان وتی "شەرەفێکی گەورەبوو بۆ من کەلەگەڵ کەسانێکی زۆری بەتوانا لەکێبرکێکەدا بووم، وەک حزبێکی یەکگرتوو دەچینە هەڵبژاردنەوە".

 

بایدن کە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانە و جێگری سەرۆک بوو لەسەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا، بەڵێنیدا ژنێک بکاتە جێگری سەرۆک لەکاتی کێبڕکێی سەرۆکایەتیدا. زیاتر لە کاندیدێکی بەرەچەڵەک ئەفریقی هەیە لە لیستی کاندیدەکاندا بۆ ئەوەی بایدن دیاریان بکات.