گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەری داڕوخانى سیستمی تەندروستی هەیە 

شانەی قەیرانەكانی پەرلەمان: قەدەغەی هاتووچۆ سودی نابێت 

2020.06.06 - 10:45
شانەی قەیرانەكانی پەرلەمان: قەدەغەی هاتووچۆ سودی نابێت 

ناس کورد-

 

سەرۆكی شانەی قەیرانەكانی پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە داڕوخانى سیستمی تەندروستی دەدات دوای ئەوەی ژمارەی توشبووانی ڕۆژانە بەربەستی هەزار كەسی تێپەڕاند.

 

حەسەن كەعەبی سەرۆكی شانەی قەیرانەكان لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، پابەند نەبوون بەقەدەغەی هاتووچۆ دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەزاران خەڵكی و بەردەوامبون لە دۆخەكەش دەبێتە هۆی شكستهێنانی سیستمی تەندروستی.

 

داواش دەكات پەلەبكرێت لەدابینكردنی شوێن بۆ گرتنەخۆی توشبووان دوای ئەوەی ژمارەی توشبووانی ڕۆژانە هەزار كەسی تێپەڕاند.

 

کەعبى دەڵێت، هیچ سودێك لەسەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ نییە گەر بێت و هاوڵاتیان هەستی بەرپرسیارێتی و ترسیان لەنەخۆشییەكە و مەترسییەكانی سەر وڵاتەكەیان نەبێت.

 

دوێنێ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تۆمارکردنی زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانى 14 توشبووى ڕاگەیاند.  

  

بەگوێرەی ئامارەکان، لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووان گەیشتووەتە نۆ هەزار و 846 حاڵەت و نزیکدەبێتەوە لە 10 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 573 توشبوو چاکبوونەتەوە و 285 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.