گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى تیمێک بۆ پێداچونەوە بە کارى پارێزگارەکان و دیاریکردنى گەندەڵى لە فەرمانگەکان پێکدەهێنیت

2020.06.06 - 10:17
کازمى تیمێک بۆ پێداچونەوە بە کارى پارێزگارەکان و دیاریکردنى گەندەڵى لە فەرمانگەکان پێکدەهێنیت

 

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق فەرمانیکرد بە پێکهێنانى تیمێکى وەزارى بۆ پێداچونەوە بە کار و رۆڵى پارێزگارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لەسەرتاسەرى وڵات.

 

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکوەزیران لە بەیەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی فەرمانەکەى کازمى، تیمەکە لەلایەن عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆوە سەرۆکایەتى دەکرێت و ئەندامەکانى پێکدێن لە ژمارەیەک لە وەزیرکان و کەسانى پسپۆڕ.

 

کازمى ئەرکى تیمەکەى دیاریکردووە کە بریتین لە، وەستان لەسەر هۆکارى کەمتەرخەمى لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتییان، پێداچوونەوە بە کار و رۆڵى پارێزگار و فرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکان، گرتنەبەرى رێوشوێنى توند بۆ یاریکردنى شوێنەکانى گەندەڵى و چارەسەرى دۆخەکە.

 

بەپێی بەیاننامەکە، لیژنەکە هەماهەنگى دەکات لەگەڵ لیژنە پەرلەمانییە پەیوەندیدارەکان و سەندیکا و لیژنە ناوچەییەکان لە پارێزگاکان، راسپاردەکانیشیان بۆ سەرۆکوەزیران بەرزدەکەنەوە.