گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا

2020.06.06 - 09:52
تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا.
 

 

  وەزارەتى تەندروستى ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تووشبوویەکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 کە پیاوێکى تەمەن پەنجا ساڵى دانیشتووی کامەرانی سیتییە لە شاری ھەولێر گیانى لەدەستداوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو پیاوە دوای خەواندنى لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، تا ئێستا 19 توشبووى کۆرۆنا لەهەرێم گیانیان لەدەستداوە، لەکۆى هەزار و 89 توشبوو، کە 448 کەسیان چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی ئامارەکە، لە ئێستادا 622 توشبوو لە نەخۆشخانەکاندان و چارەسەر وەردەگرن.