گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەى مالیکى: بڵاوکردنەوەى دەنگۆى مردنى مالیکى بە کۆرۆنا چەكی نەیارە مایەپوچەكانە

2020.06.06 - 09:44
نوسینگەى مالیکى: بڵاوکردنەوەى دەنگۆى مردنى مالیکى بە کۆرۆنا چەكی نەیارە مایەپوچەكانە

ناس کورد-

 

نوسینگەى نورى مالیکى ڕەتیدەكاتەوە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتى یاسا كۆچی دواییكردبێت و دەشڵێت بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە چەكی نەیارە مایەپوچەكانە.

 

 

هیشام ڕەكابی بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەتویتێكدا ڕایگەیاندووە،  دەنگۆی مردنی مالیكی پڕوپاگەندە و هەواڵی ساختەی چەكی مایە پوچەكانە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، "کین لەدڵان بەرامبەر بەمالیكی شكستیان هێناوە لەكێبەركێ و هیچیان بەدەستەوە نەماوە درۆكردن نەبێت".

 

پێشتریش ڕەكابی وێنەیەكی نوری مالیكی بڵاو كردەوە كە لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دانیشتووە و بەوتەی ئەو ، تاوتوێ بارودۆخی سیاسی و ئەمینی عێراقیان كردووە.

 

دوێنێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەزارى چەند میدیایەكی عەرەبییەوە ئەوە بڵاوکرایەوە، کە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانى پێشووتری عێراق بەڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییكردووە.