گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بەڵێنێکى نوێ دەدات

ئۆپیک و وەبەرهێنەرانى دیکە ئەمڕۆ بۆ درێژکردنەوەى وادەى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت کۆدەبنەوە

2020.06.06 - 08:47
ئۆپیک و وەبەرهێنەرانى دیکە ئەمڕۆ بۆ درێژکردنەوەى وادەى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت کۆدەبنەوە

ناس کورد-

 

رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بەسەرۆکایەتى روسیا ئەمڕۆ کۆدەبنەوە بۆ رەزامەندیدان لەسەر درێژکردنەوەى وادەى کەمکردنەوەى پێوانەیی ئاستى بەرهەمهێنان و هاندانى وڵاتانى دیکەى وەکو عێراق و نێجیریا بۆ پابەندبوونى زیاتر بە ئاستى کەمکردنەوەکە.

 

 

ئۆپیک و وەبەرهێنەرانى دیکە کە ناسراوە بە ئۆپیک پڵەس پێشتر رێکەوتن لەسەر کەمکردنەوەى 9.7 ملیۆن بەرمیلى رۆژانە لەمانگەکانى ئایار و حوزەیراندا، بۆ پشتیوانى لە نرخى نەوت کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە نرخەکەى هاڕەیکردووە.

 

بریارە ئاستى بەرهەمهێنان لە مانگى تەموزەوە بۆ کانونى یەکەم بگاتە 7.7 ملیۆن بەرمیلى رۆژانە.

 

ئاژانسى رۆیتەرز لەزارى سەرچاوەیەکى ئۆپیکەوە گواستییەوە، کە سعودیە و روسیا رێکدەکەون لەسەر درێژکردنەوەى وادەى بەرهەمهێنان تا کۆتایی تەموز، سەرەڕاى ئەوەى ریاز پێی باشە وادەکە تا کۆتایی مانگى ئاب بێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، عێراق رەزامەندیداوە لەسەر کەمکردنەوەى زیاترى بەرهەمهێنانى نەوت.

 

نرخى نەوتى برێنت دوێنێ هەینى بەرێژەى لەسەدا پێنج بەرزبووەوە و گەیشتە سەروى 42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەگەڵ نزیکبوونەوەى کۆبوونەوەکەى ئۆپیکدا.