گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێكی فەتح: کاندیدکردنەوەی فوئاد حسێن بووەتەهۆی تەواونەکردنی کابینەکەی کابینەکەی کازمی

2020.06.05 - 23:12
پەرلەمانتارێكی فەتح: کاندیدکردنەوەی فوئاد حسێن بووەتەهۆی تەواونەکردنی کابینەکەی کابینەکەی کازمی

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، پێداگری هەرێمی كوردستان لەسەر كاندید كردنەوەی فوئاف حوسێن بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق كاروبارەكانی تەواوكردنی پڕكردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەكانی دواخستووە.

 

محمەد كەریم، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، هەرێمی كوردستان چەند كەسێك ناگۆڕێت كە گرفتیان لەسەرە و كاندیدكراون بۆ وەزارەتە بەتاڵەكان و ئەوەش گرفتی لەبەردەم تەواو كردنی پێكهێنانی كابینەكەی كازمی دا دروستكردووە.

 

ئەو پەرلەمانتارە داواشی كردوە، هەرێمی كوردستان دەست لەچەند داواكارییەك هەڵبگرن بۆ ئەوەی دۆسییەی وەزارەتە بەتاڵەكان كۆتایی پێبهێنرێت.

 

بەوتەی پەرلەمانتارەكەی فەتح، ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسیەكان بۆ وەرگرتنی پۆستە حكومییەكان هۆكارێكی تری دواكەوتنی پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكانی كازمین.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، لەناو كاندیدە پێشنیاركراوەكاندا كە فوئاد حوسێنیشی تێدایە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوە، گرفتی دروستكردووە لەسەر ناوی كاندیدەكان بەوپێیەی ناوبراو تەنها وەزیری دووبارەیە كە كاندید كراوەتەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ شەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کاندیدی وەزارەتە پڕنەکراوەکانی کابینەکەی کازمی کۆدەبێتەوە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش جارێکی دیکە فوئاد حسێنی بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق کاندیدکردووەتەوە کە وەزارەتەکە پشکی ئەو حزبەیە و دیارنییە سبەینێش وەزارەتەکە تێدەپەڕێت و فوئاد حسێن دەبێتە یەکەم وەزیری دووبارەی کابینەکەی کازمی یاخود نا.