گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەرایەتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ حکومەت: ناچارین پەنا ببەینەبەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان

2020.06.05 - 22:58
نوێنەرایەتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ حکومەت: ناچارین پەنا ببەینەبەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان

ناس کورد-

دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست دەربارەی دواکەوتنی مامەڵەکانیان و ڕێکارەکانی بەهەمیشەیی بوونیان پەیامێکیان ئاڕاستەی هەردوو وەزیری دارایی و پەروەردە کرد و ڕاشیدەگەیەنن، ئەگەر بەزووترین کات وەڵامیان نەدەنەوە پەنا دەبەن بەر خۆپیشاندان.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند: "مامۆستایانی داوا لە هەردوو وەزیری دارایی و پەوەردە دەکەینڕونکردنەوەیەک بدەن دەربارەی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:

 

۱- هۆکاری دواکەوتنی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست و ڕێکارەکانی بوون بەهەمیشەیی و نەگەڕانەوەی ناوەکان بۆ پەروەردەی قەزاکان.

 

۲- دیاری کردنی ڕۆژی دەستبەکاربوون و هەژمارکردنی شایستەی دارایی وەک مامۆستایەکی دامەزراو ،کە بەپێی نوسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی پێویستە بەرواری ( ۱/۳/۲۰۲۰ ) وەک یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربون بۆ مامۆستایان حساب بکرێت.

 

۳- چۆنیەتی هەژمار کردنی خزمەتی مامۆستایانی گرێبەست لەساڵانی ڕابردوودا، بۆ هەر دوو لایەنی  گواستنەوەی ڕاژەو سەرەمووچە. کە بەمافێکی ڕاوای خۆمانی دەزانین.

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "داواکارین بەزورترین کات ڕونکردنەوەمان پێ بدەن و کارەکانمان بۆ ڕایی بکەن، چیتر لەوە زیاتر ئەمری بون بەهەمیشەیمان دوانەخەن".

 

لە ڕاگەیەندراوەیەکەی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەستدا ئەوەش هاتووە: "ئێمە وەک دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست  ڕەچاوی بارودۆخی تەندروستی و نەخۆشی کۆرۆنامان کرووە، بۆیە لەئەگەری زیاتر دواکەوتنی کارەکانمان ناچارین پەنا بەرینەبەر کارو چالاکی و خۆپیشاندان".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەگەرچی لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، مامەڵەی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست بۆ بەهەمیشەیی بوونیان تەواو بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی ئەو مامۆستایانە بەنادیاری ماوەتەوە