گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی دەیان حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند

2020.06.05 - 22:07
وەزارەتی تەندروستی دەیان حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم 43 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لەشاری سلێمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، چوار توشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە.

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چل و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، توشبووەکان پێکهاتوون لە 28 پیاو و 13 ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنج،.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، 36 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادقن.