گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی: 29 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

2020.06.05 - 20:59
وەزارەتی تەندروستی: 29 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

ناس کورد-

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی 29 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لەشاری هەولێر راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، 27 توشبوویان بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون و دوو کەسیشیان نیشانە نەخۆشییەکەیان هەیە.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 29 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، توشبووەکان پێکهاتوون لە پێنج پیاو، نۆ ئافرەت، سێ کچی گەنج و 12 منداڵ.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوو توشبوویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و سەرجەمیشیان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.