ناس کورد-
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی بەشێك لە هاووڵاتیانی ئەمریکا لەدژی کوشتنی فلۆیدی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی ئەمریکییەوە بەردەوامە و لەنوێترین ڕووداودا کەسێکی ڕەشپێستی دیکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا و ئەوەش بارودۆخەکەی زیاتر شێواند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و میدیا جیهانییەکان بڵاوکراوەتەوە و بەڵام ئێستا سڕدراوەتەوە، کامێراکانی چاودێری ساتی کوشتنی کەسێکیان لەلایەن پۆلیسی ئەمریکییەوە تۆمارکردووە.
میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسە خاوەن چێشتخانە بووە و بەڕەگەز ئەفریقییە و لەکاتی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژراوە.
ئاژانسی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ڕووداوە و بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە بارودۆخی ئەمریکای زیاتر شێواندووە و ڕووداوەکە لەکاتێکدایە، خۆپیشاندەران دژی ئەو توندوتیژییانە خۆپیشاندان دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە دژی کوشتنی کەسێکی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی ئەمریکییەوە بەشێوەیەکی ناخهەژێن دەستپیێکردووە و دۆناڵد ترەمپیش بۆ کۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتییەکان لەدژی خۆپیشاندەران هێزی بردووەتەسەر شەقام.