گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک؛ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە مێردمنداڵێک گیانیلەدەستدا

2020.06.05 - 19:10
دهۆک؛ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە مێردمنداڵێک گیانیلەدەستدا

ناس کورد-

بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و پاسکیلێکەوە لە قەزای بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ گیانی لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیرانی 2020، ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: " لە شارۆچکەی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW و پاسکیلیک ڕوویدا".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕووداوەکەدا مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ دوای برینداربوونی و ڕوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.